بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه دوێنێ هه‌ینی به ناوی (السلام والاسترداد) له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی نه‌بوه و ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه ده‌رچوه، به‌هیچ شێویه‌ك بۆچون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نییه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هه‌ر باس و هه‌ڵوێست و ئاراسته‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌وه هه‌بێت، به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵییه، هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه به ته‌واوی پابه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "داوا له هه‌مو لایه‌ن و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین بابه‌ته‌كه ئارامتر وه‌رگرن و هه‌مومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه بین كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ له هه‌ولێر له‌ژێر ناوی "السلام والاسترداد" رێكخرابو، رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كه به‌بێ ئاگاداری و به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخراوه و به‌ڕێوه‌چوه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات
Your Comment