کاردانەوەکان بە کۆبوونەوەی هەولێر سەبارەت بە ئیسرائیل

دوای ئەوەی ژمارەیەک سەرۆک هۆزی عەرەب لە هەولێر لە کۆبووونەوەیەکدا داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی عێراق لە گەڵ ئیسرائیلیان کرد، ڕەوت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاتنە دەنگ.

بە پێی هەواڵی مێهر، نەعیم ئەلعبوودی، نوێنەری پارلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی پارلەمانی فەتح داوای بەرەنگاری لە گەڵ ئەو کەسانەی کرد کە بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنین و وەک خەیانەتکاران هەڵسوکەوت دەکەن.

موقتەدا سەدر ڕێبەری بزووتنەوەی سەدر بە بڵاوکردنەوەی تویتێک سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل لە هەولێر کاردانەوەی نیشان دا.

بەڕێوەبەران قۆڵبەست بکرێن

سەدر لەم تویتەدا داوای لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان کردووە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی وەها کۆنفڕانسێک بکات. ئەو هەروەها داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە بۆ قۆڵبەست کردن و بەرەنگاری لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم کۆنفڕانسە کردەوەی ببێت.

نووسینگەی سیاسی حیزبی ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک هەر جۆرە کردەوەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ئیدانە کرد.

عێزەت شابندەر سیاسەتوانی ناوداری عێراقی داوای بەڕێوەچوونی خێرای دانیشتنی پارلەمان بە مەبەستی دانانی یاسایەک بۆ بە تاوان زانینی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی کرد.

هەموو بەشداربووان دەبێ سزا بدرێن

ئەحمەد ئەلئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی پارلەمانی ئەلسەند ئەلوەتەنی بە بڵاوکردنەوەی تویتێک، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی کارێکی نایاسایی زانی و ڕوونی کردەوە: بە پێی یاسا هەموو ئەو کەسانەی لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوون، خەیانەتکار دێنە ئەژمار و دەبێ سزا بدرێن.

کۆمەڵەی عالمەکانی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک گەڵاڵەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنییان ئیدانە کرد و داکۆکی کرد ئەم باسە بە پێێ یاسای بنەڕەتی و لە بواری یاسا و سیاسەتەوە بێ بنەمایە.

ڕژیمی زایۆنی جێگایەکی لە عێراق نییە

هاوپەیمانی فەتح بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ئەم کۆنفڕانسەی ئیدانە کرد و داوای لە دەزگای دادی عێراق کردووە ئەو کەسانەی لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوون، بە پێی یاسا لە گەڵیان هەڵسوکەوت بکرێت.

فەتح وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی جێگایەکی لە عێراق نییە، داکۆکی کرد پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین، هەڵوێستی هەمیشەیی ئەم هاوپەیمانییەیە.

هاوپەیمانی هەڵبژاردنی تەقەدومیش لە ڕێگای دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ئەم کۆبوونەوەیان ئیدانە کرد.

دژی هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلین

سەرۆک کۆماری عێراق کاردانەوەی بەم کۆنفڕانسە نیشان داوە و لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیویە: جارێکیتر دژایەتی خۆمان لە گەڵ بابەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ عێراق ڕادەگەینین و داوای ڕێزنان لە خواستی عێراقییەکان دەگرین.

فالح فەیاز

فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق وتی: بانگهێشت بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خواستی هەندێ لە دەسەڵاتدارە عەرەبەکانە. ئەم گرووپە تەنیا نوێنەرن و پێوەندییان لە گەڵ ئایین نییە. ئەم جموجۆڵانە پاش بەزینی داعش ڕووی داوە.

قەیس خەزعەلی

قەیس خەزعەلی سکرتێری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: ئەوەی لە هەولێر ڕووی دا دژی یاسای عێراقە. بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە بەرانبەر ئەم خەیانەتە گەورەدا بێدەنگ نابن.

جەعفەر حسێنی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق وتی: عێراق تا دواهەمین هەناسە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ عێراق قبووڵ ناکات.

News Code 39299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =