هاوردەی سووتەمەنی ئێرانەوە گەمارۆکانی سەر لوبنانی شکاند

جێگری حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: گازوایلی ئێران کە بە یارمەتی حزبوڵڵا لە ڕێگای سووریاوە هێنرایە لوبنان، گرینگترین گەمارۆکانی سەر لوبنانی شکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە هاوردە کردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە گرینگترین گەمارۆکانی سەر لوبنانی تێکشکاند.

شێخ نەعیم قاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ کناڵی ئەلمنار وتی: لە ئەو کاتەوە حزبوڵڵا لە لوبنان هاتە نێو دەسەڵات، ئەو وڵاتە بەهێزتر بووەتەوە.

نەعیم قاسم لە کۆتاییدا وتیشی: گازوایلی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا کێشانی گازی میسر لە سووریاوە بۆ لوبنان قبووڵ بکات. هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی سەرلێشێواوی ئەمریکییەکان و گەڕان بۆ ڕێگاچارەیەک بۆ هاوکاری لەگەڵ لوبنان.

News Code 39286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha