AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١ ٠٩:٣٦

مەلیک سەلمان:

هیوادارین گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان

هیوادارین گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان

شای سعوودی لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە ئەنجام درا هیوای خواست کە گفتوگۆکانی عەرەبستان و ئێران ببێتە هۆی ڕاست بوونەوەی پێوەندییە دووڵایەنەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبییە، سەلمان بێن عەبدولعەزیز، پادشای عەرەبستان، هیوای خواست کە دانوستانەکانی نێوان عەرەبستان و ئێران ببێتەهۆی متمانەی دوو لایەنە.

مەلیک سەلمان لە لێدوانەکەی خۆی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، جەخت یکرد کە یەکمایەتی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی عەرەبستان تۆکمە کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتی لە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری کێشە و جیاوازییەکانە.

پادشای عەرەبستان سەبارەت بە شەڕی یەمەنیش بە پاگەندەی ئەوەی کە گەڵاڵەی ئاشتی عەرەبستان کە ساڵی ڕابردوو هاتە ئاراوە، دەتوانێت ئاشتی لە یەمەن دەستەبەر بکات، پاگەندەی کرد: حوسییەکان ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە قبووڵ ناکەن و ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر دامەزاراوە سڤیلەکانی عەرەبستان.

ناوبراو وتی کە ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و هیوای خواست کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی متمانە لە نێوان لایەنەکان.

مەلیک سەلمان پاگەندەی کرد: عەرەبستان لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، پاڵپشتی دەکات و زەرووریی دەزانێت.

News ID 39259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha