AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣١ ٠٨:٠٦

بەرپرسی خوێندنەوەکانی ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی مسکۆ:

ڕووسیا دەیەوێت نیمچە سەربەخۆییەک بدرێتە کوردەکان لە سووریا

ڕووسیا دەیەوێت نیمچە سەربەخۆییەک بدرێتە کوردەکان لە سووریا

سێرگەی مارکۆف پێی وایە دەوڵەتی ڕووسیا دەیەوێت نیمچە سەربەخۆییەک بدرێتە کوردەکانی سووریا بەڵام لەژێر چاوەدێری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی پراودای ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا لە دیداری سێپتەمبەری ئەمساڵ لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار تورکیا و ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە مسکۆ هەواڵی داوە. ئەو ڕۆژنامە بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان چوونەتە دەرەوە و ئەگەریشی هەیە هێزەکانی ئەو وڵاتە هێزە کوردییەکانیش بەتەنیا بهێڵێتەوە، نووسی: پرسی کوردەکانی سووریا یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆی پووتین و ئەردۆغان دەبێت.

سێرگەی مارکۆف، بەرپرسی ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی مسکۆ پێی وایە ڕووسیا دەیەوێت نیمچە سەربەخۆییەک بدرێتە کوردەکانی سووریا. لە ڕوانگەی ناوبراوەوە، ئەو نیمچە سەربەخۆییە دەتوانێت لە ژێر کۆمترۆڵ و چاوەدێری سەرۆک کۆماری سووریا بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا ئەبێ بزانین کە ئەو سازانە چلۆن پێک دێت.

News ID 39248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha