بە پێی ڕاپۆرتی ئاژاسی هەواڵی مێهر، عەلى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، "ئەمڕۆ بەدواداچونم دەستپێکرد بۆ دۆسیەی 16 کەس كه کادیری حزبین‌و زیاتر لەدوو ساڵە لەزیندانی ئاسایشن لەھەولێرو تائێستاش دادگایی نەکراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، بەوتەی کەسوکاریان، تۆمەتەکەیان ئەوەیە پێیانوتراوە، کاریان بۆ حزبێکی تر کردوە بەنھێنی.
هه‌روه‌ك كه‌سوكارى ئه‌و 16 كه‌سه باسیان له‌وه‌شكردوه، ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەرنییە کە سیخوڕبن، له‌و ڕوه‌شه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت:"ناکرێت بەبێ دادگایی، ھیچ کەسێک زیاتر لەدوو ساڵ لەزیندان بێت!".
له‌كۆتاییشدا جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "لەبەدواداچونه‌كانم بەردەوامدەبم بۆ ئاشكراكردنى ڕاستی‌و دروستی‌و چارەسەرى ئه‌و كێشه‌یه"

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، 16 کەس كه کادیری حزبین زیاتر لەدوو ساڵە لەزیندانی ئاسایشن لەھەولێرو تائێستاش دادگایی نەکراون.
News Code 39215
بۆچوونی ئێوە