12847 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 355 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12847 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 355 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 116 هەزار و 791 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 408 هەزار و 860 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 736 هەزار و 896 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =