بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی واتا سێپتەمبەر دوو هەزار و 500 ئەمریکی و تا 31 ی سیسەمبەر واتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکشێنەوە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ڕۆژانی دوایی کۆبوونەوەی گرینگ لە نێوان بەغدا و واشةتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێارق بەڕیوە چوو، وتی: ئەنجامی کۆبوونەوەی کومیتەکانی تەکنیکی-سەربایز عێراق و ئەمریکا زۆر گرنگ بوو و سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لە عێراق تا 31 ی دیسەمبەری 2021 ڕێککەوتن کرا.
خەفاجی وتیشی: هەروەها ڕێککەوتن کرا کە کۆتاییەکانی ئەم مانگە سێ یەکینەی سەربازی عێراق بەرەو شوێنێکی دیکە، بەجێ بهێڵن.
Your Comment