تیرۆریزمی ئابووری لە لەمپەرەکانی یەکگرتوویی ناوچەییە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: تیرۆریزمی ئابووری بووەتە گرینگترین ئامیری زۆربێژان بۆ سەپاندنی ورە بە کەسانی دیکە هەر بۆیە لە لمپەرە گرینگەکانی بەرەوپێش بردنی یەکرتوویی ناوچەیی دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ هەینی لە لێدوان لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە جیهان چووەتە نێو سەردەمێکی نوێیەوە و سوڵتە و تاک لایەنەیی ڕوو لە لەناوچوونە، وتی: سیستەمی نێودەوڵەتی بەرەو چەند لایەنەیی بوون و دووبارە دابەش بوونەوەی هێز لە قازانجی وڵاتە سەربەخۆوەکان، خەریکە دەگۆڕێت.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کاتێک کە من بوونە سەرۆک کۆمار، سیاسەتی دەرەوەی خۆمم لە سەر چەند لایەنەیی ئابووری و تۆکمە کردنەوەی سیاسەتی دراوسێیەتی بە واتای بەربڵاو و بەهێز کردنەوەی بوونمان لە ڕێکخراوە ناوچەییەکان ناساند.

ناوبراو درێژەی دا: لە دۆخی ئێستاکە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی لە لایەن سوڵتەخوازان و کێشەگەلێک وەکوو تیرۆریزم، توندڕەوی و جودایی خوازی هەڕەشەی لەسەرە؛ هەڕەشەگەلێک کە لایەنێکی بەربڵاو لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئەندامان و هاوبەشەکانی رێکخراوی هاوکاری شانگهایی کردووەتە ئامانج.

لەلایەکی تریشەوە، نائەمنی هۆکاری نەگەییشتن بە گەشە و پێشکەوتن و تیرۆریزم لەمپەری گەشەی ئابووری سەقامگیرە. ئێران بە پێشینەی زیاتر لە 40 ساڵ بەرەوڕوو بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی، خزمەتی شیاوی بە بەدی هاتنی ئاشطی و دادپەروەری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دکردووە.

ڕەئیسی درێژەی دا: دابین کردنی مافی نەتەوەی ئێران لە بواری بەرنامەی ئشاتیخوازانەی ناڤۆکی، دەستەبەرکاری بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی لە حاڵی پێشکەوتنە. هیچ بابەتێک ناتوانێت چالاکییە ئاشتیخوازانە ناڤۆکییەکانی ئێران کە لە چوارچیوەی یاسا نیودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت، بوەستێنێت.

News Code 39174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =