بە پێی هەواڵی مێهر، عەبدولباری عەتوان لە رای ئەلیەوم نووسیویە: ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە پێوەندی نێوان عەرەبستان و ئەمریکا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بێ وێنە پێوەندییەکەیان تووشی قەیران بووە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی گۆڕانەکانی ئەم دواییانە دەکات و دەنووسێت: هەواڵدەریی ئاسۆشیەیتێدپرێس لە چوونە دەرەوەی هەموو سیستەمە بەرگرییە مووشەکییەکان لە عەرەبستان هەواڵی داوە و وێنەی بنکە ئاسمانییەکەی ڕیاز کە لەم سیستەمانە خاڵی بۆتەوە، بڵاو کردۆتەوە و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە وێنەکان پێنتاگۆن بڵاوی کردۆتەوە.
ئەم شرۆڤەکارە هەروەها نووسیویە: ڕووداوی دیکە هەڵوەشانەوەی دیداری لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕیاز بوو کە ئەمە لووتکەی تووڕەیی فەرمی سەعوودییەکان و بێ ڕێزی بە هاوپەیمانە ئەمریکییەکەیە.
عەتوان ڕایگەیاند: شاهزادە سەتام دەیویست لە تویتەری خۆیدا بڵێت کە هاوکات لە گەڵ هەڵوەشانەوەی سەفەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە گەڵ بەرپرسێکی ڕووس دیداری بووە و ئەمەش هەڕەشەی جیدی دژی واشینتۆنە.
ئەو وتیشی: شرۆڤەکارە ئەمریکییەکان داکۆکیان کردووە کە ئەمریکا بەدوای ڕاگرتنی پشتیوانی خۆی لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی خەلیجی فارس بە تایبەت عەرەبستان و هاوپەیمانی چینی-ڕووسیی نوێیە.
ناوبراو لە درێژەشدا باسی هەوڵەکانی عەرەبستان بۆ بەکار هێنانی سیستەمی ئێس٤٠٠ دەکات و دەڵێت: ئەمە کارێکی زۆر مەترسیدارە چونکوو ئەمریکا کڕینی ئەم سامانە ڕووسییە بە هێڵی سوور دەزانێت و بە شێوەیەک تۆڵە دەستێنێتەوە کە تەنانەت سەرکردە سەعوودیەکان نەتوانن بیری لێ بکەنەوە.
Your Comment