22329 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 408 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22329 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 408 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 115 هەزار و 167 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 340 هەزار و 656 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 627 هەزار و 27 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =