کاروانی نوێی سەربازی ئەمریکا گەییشتە کوردستانی سووریا

کاروانی چەک و جیهازاتی سەربازی ئەمریکا گەییشتە ناوچەی حەسەکە لە کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانێکی سەربازی ئەمریکی بریتی لە چەک و جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی گەییشتە پارێزگای حەسەکە لە سووریا و بۆ فڕۆکەخانەی خرابئەلجیر گواسترایەوە.

هەواڵدەری فەرمی دەوڵەتی سووریا، سانا، ڕاپۆرتی داوە کە کاروانێکی ئەمریکی لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەلوەلیدەوە لە سنووری ناوچەی سنووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردستانی سووریا گەییشتە ناو خاکی کوردستانی سووریا و بەرەو لای فڕۆکەخانەی خراب ئەلجیر لە ناوچەی مالکیە لە باکووری حەسەکە ڕۆییشتووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەکانی ڕابردوو دەیان بارهەڵگر چەک، تەقەمەنی و جیهازاتیان بەرەو ناوچە ژێر کۆمترۆڵەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بردووە. وادیارە ئەمریکییەکان خەریکی تۆکمە کردنەوەی بنەکانی خۆیان لە ئەو ناوچەیەن.

News Code 39121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =