بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسرائیل رایانگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی بە چەقۆ پەلاماری زایۆنییەکانی داوە و سێ کەسی لێیان بریندار کردووە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە زایۆنییەکان تەقەیان لەو گەنجە کردووە و شەهید بووە.
کەناڵی ئەلمیادین نووسی ئەم گەنجە لە وێستگەی پاس لە ناوەندی شاری قودس ئەو هێرشەی کردووە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ترس و دڵەراوکێ سەربازانی زایۆنی داگرتووە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
بۆچوونی ئێوە