هاتنی ئەرتەشی سووریا بۆ ناوچەی ئەلیادوودە لە باکووری ڕۆژاوای دەرعا

سەرچاوە سوورییەکان لە هاتنی ئەرتەشی سووریا بۆ ناوچەی ئەلیادوودە لە باکووری ڕۆژاوای دەرعا پاش 10 ساڵ هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ دووشەمە چووە ناو ناوچەی ئەلیادوودە لە باکووری ڕۆژاوای دەرعا.
چوونی ئەم هێزانە بۆ ئەم ناوچە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی دەرعا ڕووی داوە. ئەرتەشی سووریا بە نێونجیگەری ڕووسیا توانی لە گەڵ سەرۆک عەشیرەکانی ئەم شارۆچکە ڕێککەون کە بە پێی ئەوە هێزە چەکدارەکان دەبێ هەموو چەکەکانی خۆیان ڕادەستی ئەرتەشی سووریا بکەن و کۆنترۆڵی ئەم شارۆچکە بە دەوڵەتی دیمەشق بسپێرن.
هاتنی ئەرتەشی سووریا بۆ شارۆچکەی ئەلیادوودە پاش ئەوە ڕوو ئەدات کە ناوچەی دەرعا حەوتەی پێشوو بە تەواوەتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی سووریاوە.

News Code 39108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =