بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ئامانج له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی هه‌ولێر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوه‌و جاری حه‌وته‌مه ئه‌و هێرشی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
Your Comment