هێرشی ئێران بۆ سەر گرووپە دژە شۆڕشە کوردییەکان بەردەوامە

مێدیاکان لە بەردەوام بوونی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ئێران و هەرێم کە گرووپە کوردییە دژە شۆڕشەکانی لێیە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی 19 ی خەرمانان سوپای پاسداران دوو جار ناوچە باکوورییەکانی گوندی بەربزینی ناوچەی سیدەکان سەر بە ناوچەی سۆران هەڵکەوتوو لە 144 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێریان تۆپباران کردووە.

محەمەد مەجید بەرپرسی گوندی بەربزین لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ناوچە باکوورییەکانی گوندی بەربزینیان تۆپباران کردووە و ئەو هێرشانەش هیچ خەسارێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.

ڕۆژی پێنجشەممەش سوپای پاسداران، بنکە و بارەگاکانی گرووپە کوردییە دژە شۆرشەکانیان لە ناوچەی سیدەکان و بالکایتی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە هیچ جۆرە خەسارێکی گیانی لە هاووڵاتیانی سڤیل نەدا.

News Code 39059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =