AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٩ ٠٩:٠٥

لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵدا؛

ڕێژەی ترانزیتی کاڵا لە سنووری باشماخی مەریوانەوە گەیشتە 3ملیار و 700 ملیۆن دۆلار

ڕێژەی ترانزیتی کاڵا لە سنووری باشماخی مەریوانەوە گەیشتە 3ملیار و 700 ملیۆن دۆلار

جێگری هاواهەنگی ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی گەلاوێژ ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنووری باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری لەم بارەوە وتی: ئەم ساڵانەی دوایی بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری سنووری باشماخ کاری باش کراوە.

ئەو ڕێژەی کاڵای هاوردەکراو لە سنووری باشماخی ٥٢ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند و وتیشی: ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی پێشوو ١٤٨ لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمساڵ کوردستان لە بواری چالاکی سنووری پلەی یەکەمی وڵاتی بە دەست هێنا و لەم ماوەیەدا ٦٠ ملیار تمەن داشکاندنی سوودی بازرگانی بە سەر سنوورنشینەکاندا دابەش کراوە.

News ID 39045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha