26821 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 505 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 26821 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 505 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 112 هەزار و 935 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 237 هەزار و 799 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 481 هەزار و 814 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha