بە پێی هەواڵی مێهر، جوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوین، لە درێژەی پشتیوانی وڵاتەکەی لە هێزە دیموکراتەکانی سووریا هەواڵی دا.
ئەو لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری ئەلشەرقولئەوسەت وتی: لە مانگی مەی ئەمساڵ بە مەبەستی ڕاگەیاندنی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، بۆ ئەم ناوچە سەفەری کردووە.
ناوبراو باسی ژمارەی سەربازانی ئەمریکیی نەکرد بەڵام داکۆکی کرد: بەشداری سەربازانی ئەمریکیی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داعش درێژەی دەبێت.
Your Comment