وەزیری دەرەوەی ئێران: هۆکاری شڵەژاوایی دۆخی ئەفغانستان ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا هۆکاری شڵەژاوایی ئێستای ئەفغانستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئااژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە گەڵ حامێد کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان بە تەلەفۆن قسەی کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتەیان لێکدایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم گفتوگۆیەدا وتی: سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر گفتوگۆی نێوان هەموو گرووپەکان بە ئامانجی پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستانە و تەنیا لەم ڕێگاوەیە کە ئاشتی لە ئەفغانستان دێتەدی.

جەختیشی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ئەفغانستانی بەری لە شەڕ و تیرۆریزمە.

News Code 39010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =