AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٦ ١٨:٤٩

کتێبی «ئیرۆتیک لە شیعری کوردیدا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ئیرۆتیک لە شیعری کوردیدا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ئیرۆتیک لە شیعری کوردیدا؛ لە کلاسیکەوە بۆ ڕۆمانتیک» کتێبی هاوبه‌شى دوو توێژه‌ر فازیل لەتیف محەمەد و هەڵشۆ جەزا عەلی چاپ و ڕەوانەی بازاڕ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵی کتێبی کوردی، ئەم کتێبە بە سەرپرشتی پرۆفیسۆر دوکتۆر مەهدی فاتیح عومەر لە لایەن چاپەمەنی کارۆی سلێمانییەوە چاپ کراوە.

كتێبه‌كه‌، لە بنەڕەتدا توێژینەوەیەکە، لە لایەن هەردوو خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی کوردی فازیل لەتیف محەمەد و هەڵشۆ جەزا عەلییەوە نووسراوە.

لەبەشی یەکەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، بە ناوی (دەربارەی ئیرۆتیک) سێ پار تەرخانکراوە بۆ ناساندنی هەندێ لە ڕەهەندەکانی ئیرۆتیک، بەمجۆرە: پاری یەکەم: چەمک و پێناسەی ئیرۆتیک، پاری دووەم: مێژووی ئیرۆتیک و جیاوازی ئیرۆتیک لەگەڵ پۆڕنۆدا، پاری سێیەم: جۆرەکانی ئیرۆتیک و پەیوەندی بە ئەدەبەوە.

لە بەشی دووەمدا، کە بەشێکە لە کرۆکی لێکۆلینەوەکە تەرخانکراوە بۆ قەڵەمی شاعیرانی کلاسیکی کوردی و لە ژێر ناونیشانی (ئیرۆتیک لە شیعری کلاسیکی کوردیدا) لە سێ پاردا، پاری یەکەم بۆ نالی و دووەم بۆ شێخ ڕەزای تاڵەبانی و سێیەم بۆ میصباح دیوان- ئەدەب، تەرخانکراون و هەندێ لە شیعرە ئیرۆتیکییەکانیان ئەوەندەی پێویست بێ بۆ ئەم لێکۆڵینەوە باس کراون.

لە بەشی سێیەمیشدا، کە دیسان ئەمیش بەشێکە لە کرۆکی لێکۆلینەوەکە، تەرخانکراوە بۆ قەڵەمی شاعیرانی ڕۆمانتیکی کوردی و لە ژێر ناونیشانی (ئیرۆتیک لە شیعری ڕۆمانتیکی کوردیدا) لە سێ پاردا، پاری یەکەم بۆ شیرکۆ بێکەس و دووەم بۆ لەتیف هەڵمەت و سێیەم بۆ قوبادی جەلیزادە، تەرخانکراون و هەندێ لە شیعرە ئیرۆتیکییەکانیان ئەوەندەی پێویست بێ بۆ ئەم لێکۆڵینەوە باس کراون.

News ID 39008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha