3 دەسکەوتی گرینگی کۆنفڕانسی بەغدا بۆ ئێران

یەکەم سەفەری وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران بۆ عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی "بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی" لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە دەستکەوتی گرینگی بۆ ئێرا هەبوو.

گرووپی سیاسەت-ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ ڕۆژی شەممە و لە کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ڕادەست کردنی پۆستی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، کۆبوونەوەیەکی گرینگ بە ئامادە بوونی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە عێراق دەست پێدەکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە یەکەم سەفەری فەرمیی دیپلۆماتیکی خۆی لە کۆنفڕانسێک بەشداری دەکات کە بەرپرسانی وڵاتانێک وەکوو فەڕەنسا، قەتەر، میسر و ئۆردۆن پێیان وابوو کە وا باشترە کە خۆیان لە کۆبوونەوەکە بەشدار ببن و وڵاتانی کوەیت و ئیماراتیش لە ئاستی کەسی دووهەم بەشداریان کرد.

بە گویرەی شرۆڤەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هۆکاری بەشدار نەبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەو کۆبوونەوە، بانگهێشت نەکردنی سەرۆک کۆماری سووریا و بەشداری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بووە. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیران، بە پێی ڕۆڵی گرینگ و تایبەتی سووریا لە ناوچەکە، لە چەندین جاردا بە بانگهێشت نەکردنی بەشار ئەسەد بۆ ئەو کۆبوونەوە، ناڕەزایەتی کرد.

بێ گومان لە پاڵ ئامانجە ئاشکراکانی ئەو کۆبوونەوە، هەموو وڵاتەکانی بەشدار لە ئەو کۆنفڕانسە ئامانجێکی شاراوە بەڵام گرنگیش شوێنگیری دەکەن چونکوو زۆربەیان، لە ئاستی باڵای سیاسی چوونە بەغدا.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا دەمانەوێت سێ دەسسکەوتی گرنگی ئەو کۆنفرانسە بۆ ئێران ئاماژە بکەین کە بەداخەوە بە گەورە کردنەوەی هەندێک پرسی پەراوێزی و هەروەها لاوازیی دەزگای هەواڵدەریی وەزارەتی دەرەوە، سەرەنجی پێ نەدرێت.

دەسکەوتی یەکەم؛ هەوڵەکانی ئێران و ئیمارات بۆ پتەو کردنەوەی پێوەندییەکانیان

یەکەم بابەتێکی پەراوێزی کە لە کۆنفڕانسی بەغدا سەرەنجی چالاکی سیاسی و میدیایی راکێشا، شوێنی وەستانی عسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پاڵ سەرۆک وەزیرانی ئیمارات، بۆ گرتنی وێنەی یادەوەری بوو. هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاگەندەیان کردبوو کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە جێی شێخ محەمەد بن راشد وەستاوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی دڵنیگەرانی ناوبراو لەحاڵێکدا بەرپرسانی ئیماراتی لە هەمان سەرەتاوە بە بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندبوو کە سەرۆک وەزیرانی دۆبەی لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن و لە درێژەدا سوهەیل مەزروعی وەزیری وزەی ئیمارات لەسەر کورسیەکەی ئەو دادەنیشێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بێن ڕاش دوای گەڕانەوەی بۆ ئیمارات لە تویتێکدا نووسی کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆم کرد و بۆ ناوبراو ئارەزووی سەرکەوتن لە ئەرکەکانی خۆی بۆ گەشەی پێوەندیی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پتەو بوونەوەی پەیوەندی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵکم هەیە.

ئەو تویتە نیشانی دەدات کە پێوەندیی ئێران و ئیمارات روو لە گەشەیە و هەر ئەو جۆرە کە بەرپرسانی باڵای ئێران لەسەر تۆکمە کردنەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ دراوسێکان بۆ نەهێشتی کاریگەریی گەمارۆکان جەختیان کرد، تۆکەمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە لە دەستووری کاردایە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: لە پێگەی ڕاستەقینەی ئێران وەستام

زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوای هەرای هەندێک کەس لەسەر شوێنی وەستانی بەرپرسان لە ڕیزی وێنەی یادەوەری، هەوڵی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیان بەڕێوە بردنی "پرۆتۆکۆلی عزەت" وەسف کرد. لەم نیوانەدا پرسیارێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رەخنەگرەکانی وەزیری دەرەوە دێتە ئاراوە، ئەوە بوو کە کاتێک داعشییەکان و تیرۆریستەکان پێتەختی عێراقیان گەمارۆ دا، فەڕەنسا کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، چ هەوڵێکی بۆ ڕزگار کردنی ئەو وڵاتە دا کە ئێستا نوێنەری فەرمی ئێران ئەبێ لە پشت سەری ئەو بوەستێت؟

ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش لە کاردانەوە بە رەخنە و پەراویزەکانی هاوپەیوەند بە وێنەی بیرەوەری، وتی: من پێم وابێت لە ئەو وێنە لە جێگایەک وەستام کە پێگەی راستەقینەی نوێنەری ئێران بوو.

دەستکەوتی دووهەم؛ گفتوگۆکانی ئێران و میسر

ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی بەغدا رووی دا و لە نێوان هەندێک پەراوێز ون بوو، گفتوگۆی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر بوو. بە پێی ئەو گفتوگۆگەلە، وادیارە بەزوویی گەشەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە گرینگە لە جیهانی ئیسلام دەبینین.

بە ڕوانگەی کارناسان، مسر هەمیشە وڵاتێکی کاریگەر لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلام بووە و نزیکی دوو نەتەوەی ئێران و مسر دەتوانێت هۆشدارییەک بۆ ئیسرائیل و هەروەها گورزێکی بەنامیی لەسەر گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بێت.

دەستکەوتی سێهەم؛ کردنەوەی دەرکەگەلێک بۆ درێژەی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان

لەلایەکی ترەوە، ڕووداوێک کە لە ئەو کۆبوونەوە زۆر گرینگ بوو، لیدوانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سەر ڕەوتی ئەرێنی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان بوو.

قسەکانی فواد حسێن لە حاڵێکدا بوو کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی دەنگی متمانە لەمەجلیس لە قسەکانیدا بە شێوەی تایبەت لە سەر عەرەبستان قسەی کرد و وتی: موسڵمانانی جیهان، عەرەبستان وەکوو شوێنی پیرۆزی هاتنە خوارەەوەی وەحی و پێغەمبەری گەورە دەناسن. ئێمە هاوکاری نێوان دوو وڵاتی ئێران و عەربەستان لە بەرژەوەندی ناوچەکە دەزانین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوی گەڕانەوەی بۆ تاران، وتی: لە کۆبوونەوەکەی عێراق نوێنەرانی سعوودی لەگەڵ چاک و چۆنیان کرد و وێڕای پیرۆزبایی ڕایانگەیاند کە چاوەڕوانی جێگیر بوونی دەوڵەتی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێرانین بەڵام لە ئەو کۆبوونەوە، دانوستانی فەرمی بۆ بەردەوام بوونی دانوستانە پێشووەکان لەگەڵ سعوودی نەکرا.

بانگهێشت کردنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەلایەن ماکرۆنەوە بۆ پاریس

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا حەزیکی زۆری بۆ پێوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران نیشن دا و بە پێی گێڕانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران ناوبراو دووجار لەگەڵ ئەمیرعەبدوڵڵاهیان گفتوگۆی کردووە و لەسەر ڕۆڵی گرینگی ئێران لە ناوچەکە جەختی کردووە.

قسە کردنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە زمانی عەرەبی، ڕاگەیاندنی پەیامی دۆستی بۆ ناوچەکە بوو

بەکارهێنەرانێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرگری لە جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە یەکەم سەفەری ناوچەیی خۆی، قسە کردنی ناوبراو بە زمانی عەرەبیی پەیامی برایەتی و دۆستی ئێران بۆ ناوچەکە وەسف کرد.

News Code 38919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =