AP ١٤٠٠ خەرمانان ٩ ١٥:٥٧

لە ڕۆژای داهاتوودا؛

ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامان تەخت بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامان تەخت بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامانی تەخت هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: تۆماری جیهانی هەورامان دەستکەوتێکی گەورە بوو کە پێویستە بەرپرسان و کاربەدەستان بۆ پاراستنی ئەم دەستکەوتە بەرنامە دابڕێژن و پێکەوە هاوکاری بکەن.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرنامە داڕشتن بۆ گەشەی هەورامان دەبێ لە سێ بواری میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکان بێت، وتیشی: بۆ ناساندنی باشتری هەورامان لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بووجەی تایبەت تەرخان کراوە.

ناوبراو لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامانی تەخت هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان ئامادەین.

ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامان تەخت بەڕێوە دەچێت

News ID 38905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha