بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە لەندەن، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە بەرز بوونەوەی چالاکیی ناڤۆکی شاردراوەی داعش لە دەیرەزوور، حەسەکە، ڕەقە و منبەج هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو بنکەیە تا ئێستا 501 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و 4 ئەندامی هاوپەیمانی دژە داعش کوژراون.
ئەو بنکەیە هەروەها لە کوژرانی دەیان کەسی سڤیل، سەرۆک هۆز لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و هەروەها ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی شارەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی داوە.
ئەو بنکە بەرز بوونەوەی ژمارەی کوشتنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای لەگەڵ بەرز بوونەوەی چالاکیی ناڤۆکی نهێنیی داعش بێ پێوەندی نەزانیوە.
Your Comment