جەختی بارزانی و فەیاز لەسەر هەماهەنگی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە

لە دیداری نێوان ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی حەشد شەعبی، زەروورەتی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان جەختی لەسەر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاپۆرتی دا مەسعوود بارزانی ڕێبەری ئەو پارتە دیدارێکی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام داوە.

بە وگێرەی راگەیێندراوی کۆتایی ئەو دیدارە، دوو لایەنەکە سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و دوایین گۆڕانکارییە ئەمنیەتییەکان گفتوگۆیان کردووە.

بارزانی و فەیاز لە ئەو دیدارەدا هەڕەشە و مەترسییەکانی داعشیان لە عێراق تاوتوێ کردووە.

هەروەها جەختیان کرد کە پێویستە لە درێژەی دابینی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم و هێزە عێراقییرکان بکرێت.

News Code 38640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =