بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپا نیووز، لە ڕاگەیێندراوی ئەو بڕیارگەیەدا هاتووە: گرووپێکی 5 کەسی لە گرووپی تیرۆریستی پژاک لە ناوچەی گشتی سەردەشت ناسراوەتەوە و تێکشکاون.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوە کە هەر پێنج ئەندامەکەی ئەو گرووپە کوژراون.
ئاماژەش دراوە کە ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و بەڵگە لەم گرووپە دەست کەوتووە.
ئەوەش هاتووە کە ئەم گرووپە هۆکارانی شەهیدکردنی دوو هێزەکەی بەسیجن کە مانگی گوڵان لە سەردەشت شەهید کران و هەروەها ئەندازیارێکی بەسیجی لەو ناوچەیە بە دەستی ئەم کەسانە شەهید کراوە.
Your Comment