هیوای کوردەکانی سووریا بە ئەورووپا بۆ وەدەست هێنانی پێگەی نێودەوڵەتی

گۆڤاری میدل ئیست مانیتۆر، هەوڵی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بۆ کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی لە ژێنێف و چەند شاری ئەورووپیی هەوڵی کوردەکان بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی ئەورووپا و بەفەرمی ناساندنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە شاری ژێنێڤی سوویسڕا هەواڵی دا. گۆڤاری میدل ئیست مانیتۆریش ڕاپۆرتی دا ئیدارەی خۆسەر دەیەوێت نووسینگەی نوێنەرایتەی خۆی لە هەندێک وڵاتای دیکەی ئەورووپا وەکوو فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سوید، لوگزامبورگ، بەلژیکا و هۆڵەندا بکاتەوە.

ئالبەت ئەو گۆڤارە، هۆکاری سەرەکی کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە وڵاتانی ئەورووپپ هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە وەسف کردووە کە بەدوای شەڕی چەند ساڵە لەگەڵ داعش لە سووریا، دەیەوێت لە حاڵێکدا کە تورکیا ئەو گرووپە بە گرووپی تیرۆریستی ناودەبات، لەلای وڵاتانی ئەورووپیی ڕەوایی بەدەست بهێنێت.

ئەو گۆڤارە وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و سودی بە پاڵپشتی سەرەکی هێزە کوردییەکانی سووریای وەسف کردووە چونکوو ئەوان بەردەوام شاندگەلێک بۆ ناوچەی ژێردەستەکانی کوردی سووریا دەنێرن. ئیدارەی خۆسەر لە واشنتۆنیش نوێنەرایەتی هەیە.

News Code 38638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =