بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوە سیاسییەکان لە نێوبژیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی ڕێبەرانی یەکیەتی نیشتمانی کورستان هەواڵیان دا.
بە وتەی ئەم سەرچاوانە، دوا بەدوای دووبەرەکییەکانی نێوان لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی پێشوو کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەرهەم ساڵح و ژمارەیەک لە ڕێبەرانی حیزب بەڕێوە چوو.
ئەم سەرچاوانە هەروەها ڕوونیان کردەوە: ئێران لە گەڵ هەردوو لایەن پێوەندی گرتووە و توانیویە تا ڕادەیەک ڕای ئەو دوو کەسە لێک نزیک بکاتەوە بە شێوەیەک کە ئەگەری کۆتایی هێنان بە قەیرانێک کە رەنگە ئاسایشی شاری سلێمانی تێک بشکێنێ، لەئارا دایە.
Your Comment