بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمە یەکەمین کتێبی فێرکاری ئەلفبێ کوردی بە زاراوەی کوردی خوارووە کە ٣٦ کورتە شیعرە و لە ٤٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
وێنەگریی ئەم کتێبە لە ئوستۆی ئامێنە پوورخەلیل، چالاکی بواری ئەدەبیاتی منداڵان بووە و ڕووبەرگەکەشی لە لایەن کەیهان کیانی موقەدەمەوە ئەنجام دراوە.
سومەیە فەلاحی نووسەری ئەم کتێبە دەڵێت: زۆر کەس هەن کە لە گرینگایەتی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی تێگەیشتوون بەڵام سەرچاوەیەکی باشیان بۆ فێرکاری نییە، بۆیە پێویستیی بوونی کتێبێکی فێرکاری لەم شێوە هەستی پێ دەکرا.
ئەم شاعیرە ئیلامییە ڕایگەیاند: ئەم کتێبە بۆ منداڵانی خولی سەرەتایی و تەنانەت بۆ تازەلاوان و تەمەنەکانی بانتریش بە کار دێت.
Your Comment