سەرۆک کۆماری عێراق گەییشتە تاران

سەرۆک کۆماری عێراق و دەیان کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە چەند خولەک پێش ئێستا بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی گەییشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، فایق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەیان کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە چەند خولەک پێش ئێستا گەییشتنە تاران و لەلایەن محەمەد موخبرەوە پێشوازیان لێکرا.

ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار دوانیوەڕۆ کاتژمێر 17 ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی سەرۆکانی سێ دەسەڵاتەکە، ئەندامانی شۆرای نیگابان و نوێنەرانی وڵاتانی دەرەکی لە مەجلیی شوورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

News Code 38529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha