AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٩ ٠١:٠١

بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە لایەن بریتانیاوە ڕاگەیێندرا؛

پاپۆڕێکی ئیسرائیلی لە دەریای عومان هێرشی کرایە سەر

پاپۆڕێکی ئیسرائیلی لە دەریای عومان هێرشی کرایە سەر

وەزارەتی بەرگری بریتانیا ڕایگەیاند کە ئەو پاپۆڕەی کە هێرشی کراوەتە سەر لە دەریای عومان پاپۆڕێکی بازرگانی ئیسرائیل بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری بریتانیا بە بڵاو کردنەویە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو پاپۆڕەی کە هێرشی کراوەتە سەر دەریای عومان پاپۆڕێکی بازرگانی ئیسرائیل بووە.

شەوی ڕابردوو ئەو پاپۆڕە لە دەریای عومان و لە نزیک کەنارەکانی ئەو وڵاتە هێرشی کرایە سەر و لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیەک نەکرابووە سەر خاونایەتی و شوناسی ئەو پاپۆڕە.

ئێستاکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری بریتانیا ئەو پاپۆڕەی هی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.

News ID 38449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha