AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٦ ١٤:١٥

کاردانەوەی کورد بە بێ ڕێزی بە عەلەوییەکان و سووتاندنی داری کریسمەس

کاردانەوەی کورد بە بێ ڕێزی بە عەلەوییەکان و سووتاندنی داری کریسمەس

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا لە دژی عەلەوەییەکان و سووتاندنی داری کریسمەس لە حەما و حومس دژی بەرژەوەندی و داهاتووی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە رووداوەکانی ئەم دواییە لە ناوچە کەناراویەکانی سووریا لە دژی عەلەوییەکان و سووتاندنی داری کریسمەس لە حەما و حومس لە خزمەت بەرژەوەندییەکان و داهاتووی سووریا نییە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاند: بە پێ گۆڕانکاریە خێراکان لە سووریا بەتایبەتی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، باشتر وایە بەرەو هزری چێ کردنی سووریای پێشکەوتوو بڕۆین. یەکگرتوویی خەڵکی سووریا لە گرەوی مۆدێلی بەڕێوەبەرایەتی نەتەوەیی و دادپەروەری و یەکسانییە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەخت دەکەین کە پاراستنی هەمەڕەنگی لە سووریا و پێشێل نەکردنی نمانەکان، دابونەریتەکان زەروورەتە و پاراستنی مافی خەڵک ئەرکێکی نەتەوەییە و ڕوانگەی ناڕاست کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵکی سووریا دەبێت و لە خزمەت ئاوەدانی نییە و دەبێتە هۆی شەڕ و پێکدادان.

News ID 53286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha