بە پێی هەواڵی مێهر، هیوا عوسمان، ڕۆژنامەگەر و ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق بە گۆڤاری فارێن پالسی وتووە ئەمەریکا سیاسەتێکی تایبەتی سەبارەت بە کوردەکان نییە. بۆ وێنە، ئەمەریکا سیاسەتێکی دیاری لە سەر تورکیا، عێراق یان سووریا هەیە بەڵام بۆ کوردەکان وا نییە.
ئەو لە سەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە کوردستانی عێراق وتی: ئەمەریکا هەمێشە زۆرتر ویستی بە هەبوونی پەیوەندیێکی دۆستانە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بووە تا ئەوەی کە خوازیاری مافی دیاری کردنی چارەنووسی کوردەکان بێت.
ناوباو ڕاشیگەیاند: بۆچوونی کوردەکان سەبارەت بە ئەمریکا هەموو کات خەیاڵاوی بووە و چاوەڕوان بوون ئەمریکا سەرنج بداتە کێشەی کوردەکان و ئەوان لەم بابەتە قازانج وەربگرن.
Your Comment