جەژنی غەدیری خوم و داب و نەریتە تایبەتەکانی لە ئێران

ڕۆژی غەدیری خوم لە ڕوانگەی شیعەکانەوە ڕۆژێکی گەورەیە چونکوو لە ڕوانگەی ئەوانەوە لە ئەو ڕۆژەدا پێغەمبەر ئیمام عەلی وەکوو جێگری خۆی دیاری کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ئەوەی کە گێڕدراوەتەوە ڕۆژی هەژدەیەمی زیحەجەی ساڵی دەیەمی کۆچی، پێغمبەری گەورە (د.خ) بە فەرمانی خودا ئیمام عەلی (د.خ) وەکوو جێگری خۆی و ڕێبەری موسڵمانان دیاری کردووە.

هەروەها ئەو ڕووداوە لە دوایین سەفەری حەجی پێغەمبەر لە ساڵی دەیەمی کۆچی و لە شوێنێک بە ناوی غدیری خوم ڕووی داوە.

لە بیر و بڕوای شیعەکاندا شرۆڤەگەلێک وەکوو "عیدُاللهِ‌ الاکبر" واتا گەورەترین جێژنی خودا، جێژنی خێڵی محەمەد (د.خ) و اشرف الاعیاد واتا باڵاترین جێژنەکان بۆ ئەو ڕۆژە بەکار هێنراوە.

شیعەکان لە سەرتاسەری جیهان و لەوانە ئێران ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن و جێژن دەکەن.

بە پێی گێڕانەوەی شیعەکان، پێغەمبەر لە 24 یان 25 ی زیقەعدەی ساڵی 10 ی کۆچی هاوڕێ لەگەڵ هەزاران کەس بۆ ئەنجامی حەج، لە مەدینەوە دەچنە مەککە. ئەو حەجە لەبەر ئەوەی کە دوا حەجی پێغەمبەر بووە بە حەجولوداع واتا حەجی ماڵاوایی بەناوبانگە. کاتێک کە حەج کۆتایی هات و لە کاتی گەڕانەوە گەییشتنە شوێنێک بە ناوی غەدیری خوم، جبرائیل ئایەی تەبلیغی لەسەر پێغەمبەر نارد و لەلایەن خوداوە، بە پێغەمبەر ڕایگەیاند کە عەلی وەکوو جێگری خۆت بە خەڵک بناسێنە.

لە درێژەشدا پێغەمبەر(د.خ)، لە ئەو کاتەدا دەستی عەلی (د.خ) بەرز دەکاتەوە تا هەمووان بیبینن و فەرمووی: ئەی خەڵک، ئایا من ڕێبەری ئێوە نیم؟ خەڵک وتیان: بەڵێ پێغەمبەر.. حەزرەتی محەمەد فەرمووی: خودا ڕێبەری منە و منیش ڕێبەری موسڵمانانم . کەواتە هەر کەس کە منی قبووڵە وەکوو ڕێبەر، عەلی ڕێبەری ئەوە.

لە جەژنی غەدیر دا لە ئێران پەیڕەوانی مەزەبی شیعە هەموو ساڵی شیرینی و شەربەت لە سەر شەقامەکان بڵاو دەکەنەوە و لە کۆڵان و شەقامەکان چرا و گڵۆپ هەڵدەواسن و خواردن بۆ هەژاران دروست دەکەن و پێیانی دەدەن.

هەروەها زۆرکەس لەم ڕۆژەدا سەردانی شوێنی خوێن بەخشین دەکەن و خوێن بۆ نەخۆشەکان دەدەن و زۆرترین ڕێژەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە سەروبەندی ئەم ڕۆژانەدایە.

News Code 38428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =