AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢ ٢٠:١٢

سەرۆکی شۆرای بەڕێوەبەرایەتی حیزبوڵای لوبنان:

ئێران گەورەترین پشتیوانی بەرخۆدانی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە بوو

ئێران گەورەترین پشتیوانی بەرخۆدانی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە بوو

سەرۆکی شۆرای بەڕێوەبەرایەتی حیزبوڵای لوبنان روونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران گەورەترین پشتیوانی بەرخۆدانی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی شۆرای بەڕێوەبەرایەتی حیزبوڵای لوبنان لە وتەدانێکدا باسی پشتیوانی ئێران لە بەرخۆدانی ٣٣ ڕۆژەی لوبنانی کرد و ڕوونی کردەوە: حاجی قاسم سولەیمانی ڕۆڵی گرینگی لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە بوو.

ناوبراو وتیشی: سەردار سولەیمانی ڕۆژانە یان هەموو کاتژمێرێک لە گەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن پێوەندی دەگرت و کاتێ دەهاتە نێو ئۆپەراسیۆنەکانەوە دڵنیای دەکردینەوە کە ئێران پشتیوای بەرخۆدانی لوبنانە.

ئەو ڕاشیگەیاند: حاج قاسم ڕایگەیاند کە ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی فەرمانی داوە کە دەبێ هەموو جیهازات بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی لوبنان لە بەرانبەر ڕژیمی زایۆنی بە کار بێنن.

News ID 38354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha