بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومرییە نیوز، عەباس سەروەت ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری هێرشی نوێی داعش لەو وڵاتە هۆشداری دا.
ئەو وتیشی: زانیاریهایەکمان بە دەست گەیشتووە کە نیشان ئەدات تیرۆریستەکانی داعش دەیانەوێ هێرشی نوێ لە عێراق دەست پێ بکەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: شەڕ لە گەڵ تیرۆریستەکانی داعش درێژەی هەیە چونکوو بیستمان داعشییەکان دەیانەوێ لە داهاتوو کردەوەی خراپکارانەی نوێ بەڕێوە ببەن.
تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا، کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو. هەر لەم بارەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی قۆڵبەست کردنی فەرماندەی پۆلیسی ئەو ناوچە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو تەقینەوەی دەرکرد.
Your Comment