دژە تیرۆری یەکێتی روونکردنەوەیەکی هەڕەشەیی بڵاو کردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كداڕایده‌گه‌یه‌نێت،چه‌ند كه‌سێك ناو ناوبانگى ده‌زگاكه‌یان بۆ مه‌رامى تایبه‌ت به‌كارهێناوه‌ و ڕوبه‌ڕوى دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دژه‌تیرۆر:

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆرەوە بۆ ڕای گشتی
لای ھەمووان ڕوونە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و مەشق پێکراو بە دسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە ، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتن
بە سەر تیرۆرستانی داعش و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان .

بەداخەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو ، چەندین پەیج و ئەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو ، ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەمان و بە ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن !

ئێمە لێرەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕوون دەکەینەوە ، ھێزی دژەتیرۆر دوورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی
گشتی یەوە نیەو نەبووە ، بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەست درێژکردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی کە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبوون ، چەند کەسێکیش کە تێوەگلابوون بەم کارە نایاساییانە بە ڕەسمی دەرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات .

بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە دژەتیرۆر وەک ھەمیشەلە سەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، ئەرکی سەرەکیمان ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات ئاشکراشیدەکەین ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە ڕابردوو ، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاری ھەمووان و ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا .
بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆری کوردستان

News Code 38333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha