زیاتر لە ۳۰ هەزار بنەماڵەی کوردستانی قازانجی هەناردەی سووتەمەنی وەردەگرن

جێگری سیاسی, هێمنایەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: قازانجی هەناردەکردنی سووتەمەنی سنوورنشینەکان درایە ۳۰ هەزار و ۷۱۵ بنەماڵەی کوردستانی.

بە پێی هەواڵی مێهر, محەمەد ئیبراهیم زارعی لەم بارەوە وتی: لە رەشەمەی ساڵی ۹۹ تاکوو پووشپەڕی ئەمساڵ قازانجی هەناردە کردنی سووتەمەنی سنوورنشینەکان دراوەتە ۳۰ هەزار و ۷۱۵ بنەماڵەی کوردستانی.
ئەو وتیشی: لە رەشەمەی ساڵی پێشوو یەک ملیۆن و ۹۲٤ هەزار و ٤۰۰ تمەن بە ۲٦ هەزار و ۲۹۲ بنەماڵە لە سنوورەکانی بانە, سەقز, مەریوان و سەوڵاوا درا.
زارعی راشیگەیاند: لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیشدا پارەی ٤ هەزار و ٤۲۲ بنەماڵە پێشکەش کرا.

News Code 38261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha