بەرهەمهێنانی لەزگەی خوێنبەسی نەشتەرگەریی بە ژەهری مار

لێکۆڵەران بۆ یەکەم جار لە ژەهری مار بۆ بەرهەمهێنانی لەزگەی خوێنبڕ کەلکیان وەرگرتووە کە لە کاتی نەشتەرگەریدا دەتوانێت لە ماوەی چەند چرکە خوێنبەربوونەکە ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ڕاگیرانی خوێن بەربوون لە کاتی نەشتەرگەری و برینە قووڵەکاندا دەتوانێت ژیانی کەسەکان ڕزگار بکات. تا ئێستاش ڕێگای جیاوازی بۆ تاقی کراوەتەوە بەڵام ئێستا ژەهری ماریان بۆ بەرهەمهێنانی لەزگە بەکارهێناوە کە لە چەند چرکەدا خوێنەکە رادەگرێت.

لێکۆڵەران بۆ بەرهەمهێنانی لەزگەی نەشتەرگەری جۆرێک ژلاتین زیاد دەکەنە ژەهر مار کە مادەیەکی لەختە بوونی خوێنی تێدایە و هەر ئەوەش دەبێتە لەزگەیەک بۆ ڕاگرتنی خوێن بەربوونەکان.

News Code 38250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =