گەڵاڵەی نوێی واشنتۆن/ لە چوونە دەرەوە لە ئەفغانستان تا جێگیرکردنی هێز لە باشووری یەمەن

ئەمریکا لە نوێترین پیلانەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین گەڵاڵەیەکی نوێی داڕشتووە کە بریتیە لە جێگیر کردنی سەربازانی خۆی لە باشووری یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: شەوی سێشەممەی ڕابردوو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی هەواڵ پاگەندە کرا کە ئەمریکا نزیک بە 300 هێزی سەربازیی خۆیی لە بنکەی سەربازی ئەلعەند لە باشووری پارێزگای لحج لە باشووری یەمەن و لە سەر ڕێگای بابولمەندەب جێگیر کردووە.

لە شرۆڤەی ئەو هەواڵە ئەم بابەتانە جێی تێڕامانە:

بە پێی هەندێک لە هەواڵەکان، ئەو هێزانە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکان کە لە بنکەی بگرام لە ئەفغانستان جێگیر بوون. بەم پێیە ڕوونە کە ئەمریکا نایەوێت بە پێچەوانەی پاگەندەکانی هێزەکانی خۆی بەتواوەتی لە ناوچەکە بباتە دەرەوە.

خاڵی دواتر لەسەر ئە دەستنیشانی کردنی شوێنی جێگیر کردنی ئەو هێزانەیە. ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە بنکەی ئەلعەند جێگیر کردووە تا بوتانێت لەسەر تەنگەڵانی ستراتیژیک و ژێئۆپۆلۆتیکی بابولمەندەب چاوەدێری بکات. کۆنترۆڵ و چاوەدێری بە سەر دوورگە ستراتژیکەکان لە کەنداوی عەدەن بەتایبەتی دوورگەی گرینگی میون لە ئامانجەکانی ترە کە بە جێگیر کردنی هێز لە بنکەی ئەلعەند دەست دەکەوێت و دێتە دی.

ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە بنکەی ئەلعەند جێگیر کردووە تا بتوانێت بە سەر تەنگەڵانی ستراتیژیک و ژێئۆپۆلۆتیکی بابولمەندەب چاوەدێریی هەبێت.

پرسی دوایی ئەوەیە کە وادیارە ئەمریکا بە ئەو هەوڵە پێوەندی و یارییەکی چەند ڕەهەندی لەگەل ئیمارات ئەنجام داوە. ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئەمریلا لە ئەو ناوچە بێ گومان چەند لایەنی ئەرێنیی ستراتیژیک بریتی لە پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانی ئیمارات و دابین کردنی ئاسایش لە باشوور، بۆ ئیمارات دەبێت کە سروشتییە ئیماراتیش ئەبێ بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو چاکییەی ئەمریکا قەرەبوو بکاتەوە.

خاڵێکی دیکە لە ئەو پێوەندییەدا ئەوەیە کە وادیارە ئەو هەوڵە پێشەکی و بەستێنێک بۆ ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ و فەرمی ئەمریکا لە ئەمەن دروست دەکات. هەروەها ئێستا ئەمریکا لە بنکەی ئەلغەیزە لە پارێزگای موهرەی یەمەن هێزی سەربازیی هەیە.

جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕاگەیاندنی دەتوانێت نیشانەی ئەو ڕاستییە بێت کە ئەمریکا بە بۆنەی هەوڵە بێ ئەنجامەکانی خۆی و گۆڕانکاریی هەفتەکانی دوایی بە تواوەتی لە بابەتی ئاگربڕ و ئاشطی لە یەمەن بێ هیوا بووە و لە ئەنجامدا بە هەوڵە گۆڕینی ستراتیژی خۆی ئاشکرا کردووە.

ئەو هەوڵەی ئەمریکا بە واتای بەشێک لە گوشاری گەورەی واشنتۆن لەسەر بەرەی بەرخۆدان لێک دەدرێتەوە و نیشانی دەدات بە پێچەوانەی هەندێک پاگەندەکان، دەوڵەتی بایدن دەیەوێت کۆمەڵێک گوشار زیاد بکاتەوە و بەرەیەکی جیاواز لە دژی بەرخۆدان پێک بهێنێت.

News Code 38239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =