بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە مێدیای ئەمریکی نیۆیۆرکر ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دژایەتییەکانی ئەو بووەتە هۆی ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ هێرشی سەربازی نەکاتە سەر ئێران، هەر ئەو مێدیا لە ڕاپۆرتێکی یدکەدا لە گوشاری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر دۆناڵد ترامپ بۆ هێرش بۆ سەر ئێران دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا هەواڵی داوە.
بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە، مایک پنس، جێگری دۆناڵد ترامپ و ڕاوێژکاری دەرەوەی ترامپ لە هاندەرانی بنیامین نتانیاهۆ بۆ هێرش بۆ سەر ئێران بوون.
Your Comment