مەرگی زاراوە مەرگی زمانە

"زۆرباسی زمانی ستاندار دەکرێت زمانی ستاندار بەوجۆرە نییە کە هەوڵی توانەوەو لەناوبردنی زاراوەکان بکرێت بۆ زاراوەیەکی تر، بەڵکوو زمانی ستاندار کۆکەرەوەی هەموو زەراوەکانە"

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگی؛ دەلیل جەمال: زمان ئامرازێکە بۆ لێکتێگەشتن، هیچ زمانێک باش‌و خراپی نییە، چونکە زمان بۆ قسە پێکەرانی خۆی باشەو هیچ گرفتی نییە، بناغەو نەسەبی هەموو زمانێک ئەو فەرهەنگ‌و پاشخانەی (لەهەجەو دیالێکت‌و زارو بنەزمان‌و دواجار زمانە)، چونکە بناغەو سەرەتای مێژووی نوسین‌و شفرەکانی زمان لەو زاراوانەیە هەربۆیە هەتا نەگەڕێین‌و کنەی ئەو مێژووە نەکەین ناتوانین بگەینە ڕاستی‌و حەقیقەتی مێژوو جاران‌و تاوەئەوڕۆ دەوترا تەنها تێکستێک لەبەردەستدابێت بۆ نوسینی کوردی‌و مێژووی نوسینمان بۆ دیاریبکات شیعرەکانی (بابەتاهری هەمەدانییە) ئێستا دەرکەوتووە کەتێکستی زۆر لەو مێژووە کۆنتر هەن‌و کورد دەوڵەمەندتر دەکات ئەوانیش ئەو تێکستانەن بەزاراوەی هەورامی نوسراون. بەجێهێشتن‌و ئاگانەبوون لەم مێژووە هۆکەی نەشارەزایی‌و نەگەڕان‌و نەبوونی دڵسۆزی بۆ زمان‌و مێژووی پرشنگداری کوردبووە هتد.

ئێمە بەردەوام خەتەر لەسەر ناسنامە و زمانمان هەبووە، زۆرجار هەوڵیانداوە درزو ترازان دروستبکات فەرق‌و جیاوازی دروستبکات ئەویش لەسەر بنەمای خێڵ‌و عەشیرەت‌و ناوچەگەری، لەکاتێکدا زمان پێوەری خۆی هەیەو پێویستە زانستیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکرێت.

زمانی ستاندار

زۆرباسی زمانی ستاندار دەکرێت زمانی ستاندار بەوجۆرە نییە کە هەوڵی توانەوەو لەناوبردنی زاراوەکان بکرێت بۆ زاراوەیەکی تر، بەڵکوو زمانی ستاندار کۆکەرەوەی هەموو زەراوەکانە، چونکە زمانی زیندوو بارز ئەو زمانەیە کە وشەو فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی لە(مۆرفۆلۆژی‌و سینتاکس)دا هەبێت بۆئەمەش پێویستە بگەڕێینەوەسەر زاراوەو لەهجەکان‌و کنەی زانست‌و بۆشاییەکانی فەرهەنگ‌و زمان بکەین.

نمونەیەک دەهێنمەوە

ئەگەر ئێمە بمانەوێت ڕۆمانێکی سەربازیی وەربگێڕینەسەر زمانی کوردی بزانە چ کێشەیەکمان دەبێت، چونکە ئێمە سوپامان نەبوەو نییە، کەواتە ئەکادیمیانە گرفتمان هەیە لەوشەدا وەک پلەی سەربازی‌و پێکهاتەی سوپا کاتێک دەیکەین بەکوردی حەتمەن وشەمان گرفتی هەیەو فەراغی وشەمان دەبێت.

زمانی دەوڵەمەندو زیندو ئەوەیە کە زاراوەی هەیەو دەتوانێت سودیان لێوەربگرێت ئەمە نەقس نییە وەک هەندێک وای وێنادەکەن، بەڵکو ئەوە دەوڵەمەندی زمانە زمانی ستاندار لەخۆوە دروستنابێت، بەڵکو شارەزایانەو لۆژیکیانە دەبێت هەوڵی بۆبدرێت .

ئەو گرفتانەی کە ئێستا هەن ئەو فەراغانەی کەئێستا هەن هۆکەی نەبونی شارەزایمانە لەمێژوو، چونکە تاوەئەوڕۆ زۆرشتمان لەمێژوودا ساغنەکردووەتەوە، چونکە کنەو بەدوداچونمان بۆ مێژوومان لەهەموو بوارەکان نەکردووە.

هەورامی‌و زراوەکەی سەرەتاو پایەیەکی گەورەی نەتەوەو زمانی کوردە حەتمەن وەک چۆن لەمێژوودا بووەتە بەشێک لەمێژووی پرشنگداری مێژووی نەتەوەیی ئاواش زاراوەکەی سەرەتاو بەشێکی گرنگە لەمێژووی زمانی کوردی، داخەکەم ئێمەی کورد هێشتا لەناو ئەو پیلانەی نەیارانی کوردین‌و بەناوی دڵسۆزییەوە خەریکە مێژوو ڕەش دەکەین‌و هەموو جوانی‌و پرشنگداری لەناو دەبەین، زاراوەکانی دیکەش هەریەکەو بەئەندازەو کاریگەری خۆی جێگەو پێگەی هەیەلەزمانی کوردیدا.

ئەگەر نەتوانین خەمی بناغەو سەرەتاکانی زمانمانبێت ئەوا خەمی زمانی ستاندار دەبێتە هەنگاوێکی عەفەوی‌و نەشارەزایی خەمەکەش نابێتە دڵسۆزی بۆزمانی شیرینی کوردی، هەمووشتێک ڕێی تێبچێت بکرێتە کەرەستەی گاڵتەو ڕابواردن‌و بخرێته ناو فەزای ئێستامان، ئەوا هەرگیز نابێت ڕێگەبدەین زمان ببێتە ئامرازی یەکترشکاندن‌و گاڵتەکردن، چونکە زمان حەساسەو کاری خەڵکی شارەزاو پسپۆڕە، هەربۆیە جێگەی خۆیەتی گرنگی زۆر بەزاراوەکان بدرێت، لەئێستادا کە وەزیری ڕۆشنبیری‌و لاوان داوای کردووە لەوەزارەتی پەروەردە کە زاراوەی هەورامی لەپرۆگرامدا دابنرێت جگە لەوەی خەمی هەموان‌و داوای هەموانە، پێویستە ببێتە خەمی گشتی جڤات‌و خەمخۆران‌و شارەزایانی زمان‌و پێویستیشه ئەم داوایە لەواقعدا شارەزایان کاری لەسەربکەن‌و هەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کە پێموایە سەرەتای کردنەوەی گرێکەیەو هەنگاوێکە ئامانجێکی گشتی‌و گەورە دەپێکێت.

دەلیل جەمال

بەکالۆریۆس لەزمان‌و ئەدەبی کوردی

ژێدەر؛ شارپرێس

News Code 38072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =