بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومریە نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسێل، داکۆکی کرد: ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئاسایشی عێراق لە ژێر کاریگەری ئاسایشی ناوچەیە.
وەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئێمە دژی کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر دراوسێیەکانین و ئەمەمان چەندین جار بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاندووە.
کازمی داکۆکی کرد: عێراق شوێنێک بۆ تۆڵەسەندنەوەی وڵاتان لە یەکتر نییە. ئێمە لە ناوبردنی داعش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە خاکی عێراق دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داکۆکی کرد: ئێمە داوای درێژەی هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانی ئەمریکیی لە بوارەکانی سەندنی چەک، فێرکارییە سەربازییەکان و پشتیوانی زانیاری دەکەین.
Your Comment