تاڵەبانی هەواڵێکی گرینگ سەبارەت بە شۆڕ کڕدنەوەی دەسەڵات لە هەرێم دەدات

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە بۆ پارێزگار و قە‌زا و ناحیەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد تاڵەبانى بە هاوڕێیەتى لیوا چەتۆ ساڵح بریکارى وەزارەتى ناوخۆ سەردانى پارێزگاى سلێمانیان کردو لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەیەکدا جە‌ختکراوەتەوە لەسەر كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكانی حكومەت و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گیروگرفتانەش تاوتوێ كران كە رووبەڕووی راپەڕاندنی كاروبارەكانی خەڵک دەبنەوە، هەروەها ئاماژە بە‌ گرنگیی جێبە‌جێكردنی شۆڕكردنە‌وە‌ی دە‌سە‌ڵات كرایە‌وە‌ وە‌كو ھۆكارێك بۆ خێرا راپەڕاندنی كارەكان.

لە‌بارە‌ی لامە‌ركە‌زییە‌ت، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بە‌ڕێوبە‌‌رایە‌تییە‌كان و قە‌زا و ناحیە‌كان، ئە‌مە‌ش لەپێناو پێشكێشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییان و زووتر راییكردنی مامە‌ڵەكان‌ و نە‌ھێشتنی رۆتین.

جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم جەختی کردەوە لەسە‌ر گرنگی هەماهەنگیكردنی زیاتری نێوان فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری ھاووڵاتییان و خزمە‌تكردنی باشتری شارە‌كان.

News Code 38030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =