بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ناردنی پەیامێک سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسیی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی 1400 ی ئێرانی پیرۆزبایی کرد و هیوای دەربڕی کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئەودا، پێوەندییەکانی ئێران و عێراق بە پێی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و هاوکاری لەسەر بنەمای ڕێز لە سەروەری و ڕۆڵی ناوچەیی سازێنەر بێت.
حەیدەر عەبادی هەروەها ڕایگەیاند: من هیوادارم کە پێوەندییەکانی ئێران و عێراق لە سەردەمی دەوڵەتی ئێوە، گەشەی زیاتر، رێز لە سەروەریی و بەرەوپێش چوونی ڕپڵی ناوچەیی زیاتر ببینین کە ببێتە هۆی ئاسایش، ئاشتی.
سەرۆکی هاوپەیمانی سیاسی نەسر لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا زیادی کرد: نەتەوەکانی ناوچەکە ئەمڕۆکە پێویستیان بە کردنەوەی ئاسۆی نوێ هەیە کە هەلەکانی دواڕۆژێکی باشتر زیاتر بکاتەوە.
Your Comment