AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١ ٠٨:٢١

:چاوەدێری مافی مرۆڤ

نادادپەروەری بێ کۆتایی دژی هەدەپە لە تورکیا لە ئارادیە

نادادپەروەری بێ کۆتایی دژی هەدەپە لە تورکیا لە ئارادیە

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە کاردانەوە بە بەڕێوە چوونی دادگای کۆباێ، کوژرانی ئەندامێکی هەدەپە و داخستنی ئەو پارتە لەلایەن دادگای دەستووری تورکیا، نووسی: نادادپەروەری بێ کۆتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئێما سەنکلێر وب، بەرپرسی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە پەیامێکدا هەوڵەکانی ئەم دواییەی لە تورکیا دژی پارتی هەدەپە لەوانە دەستگیر کردنی ڕێبەرەکانی، کوژرانی ئەندامێکی لە ئێزمیر و هەوڵ بۆ قەدەغەی چالاکییەکانی لە ڕێگای دەزگای دادی ئەو وڵاتەی نادادپەروەری بێ کۆتایی وەسف کرد.

ناوبراو لە پەیامێکی تویتەری نووسی: هێرشی بەربڵاو دژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و مافی ملیۆنان کەس کە لایەنگری ئەو پارتەن، درێژەی هەیە.

ئێما سەکلێر وب لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر زنجیرە هەوڵەکانی تورکیا دژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و وتوویە دادگای دەستووری تورکیا، دوابەدوای هێرشی بەربڵاو لە هەفتەکانی ڕابردوو لە ئێزمیر و شایەتی درۆیی لە دادگای کۆبانێ، دۆسیەی سکاڵای داخرانی ئەو پارتەی قبووڵ کرد؛ نادادپەروەریەکی بێ کۆتایی.

News ID 37877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha