بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، لەهەرێمه‌كانى ئاڤاشین‌و قەڵای بێدەوێ له‌ئێستادا شەڕێکی زۆر دژوار له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای تورکیادا هەیە، هاوكات پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەهەوڵی ئەوەدایە کە لەپشتەوە هێزێکى خۆى بجوڵێنێت بۆ ڕەنجبراخ كه ده‌كاته (سێکوچکەی سیداو ساجاو چەمجو).
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاریه‌كانیان بۆ شارپرێس ئاشكراكردوه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ناوچه‌ى ڕەنجبراخ شوێنێکی وەک سنوره‌كانى ئامێدی نییە کە دەروازەی داخڵبون بێت بەو ناوچانه‌ى پەکەکەی لێیه.
ئه‌وان ده‌ڵێن:"ڕەنجبراخ ناوەڕاست‌و دڵی هەرێمی پەکەکەیە، ناوەڕاستی هەرێمەکانی زاگرۆسەو جەبهەی پشتی ئەو شوێنانەیە کە ئێستا پەکەکەی یتیایدایە".
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، جوڵەکردنی هێز بۆ ئەو سێکوچکەیە به‌واتاى دەستێوەردان دێت له‌و شەڕه‌ى ئێستا له‌نێوان توركیا‌و پەکەکە هه‌یه‌و واتە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پارتى‌و هێزه‌كانى داخڵى ئه‌و شه‌ڕه ده‌بن.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان كه به‌وردى ئاگادارى دۆخه‌كه‌ن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ش جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ى پارتى بەهیچ شێوەیەک قبوڵناكه‌ن‌و وتویانه، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات، "واتای دامەزراندنی هێزه‌كانێتى لەناوەڕاستی هەرێمی پەکەکە واتای خەنجەر لێدانه له‌دڵی پەکەکە و پشتیوانی ڕاستەوخۆیه لەتورکیا".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، لەساڵی 1988وە تا ئەمڕۆ هیچ کاتێک هێزی پارتى لەسیداو ساجاو چەمجو نەبووە، به‌ڵام هێزەکانی په‌كه‌كه لەساڵى 1982وە لەو هەرێمەدا بوونیان هەیە، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، "لەکاتێکی وەها هەستیاردا ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو شوێنانە خزمەتی ڕاستەقینەیە بەتورکیا".
به‌شێكى دیكه‌ى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ڕونكرده‌وه، "پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە کە دەوڵەت‌و حکومەتی عێراق ڕاپێچى به‌رنامه‌كه‌ى خۆى بكات‌و هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق لەگەڵ خۆیدا بۆ ئەو شوێنە بەرێت، كه گوایە هێزی پاسەوانی سنوور‌و هێزێكى پێشمەرگە پێکەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەن".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌زامه‌ندى عێراقیش بۆ ئه‌وكاره سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن:"هێشتا دیارنییە کە عێراق ئەوەی قبوڵکردووە یان نا، بەڵام ئەو فەرماندەیەی کە لەسەر ناوی عێراق بەشداری پرۆسەی پلاندانانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە، بەمە ڕازیکراوه".

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار زانیاریی گرنگ‌و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر جوڵه‌پێكردنى هێزێكى سه‌ر به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دژى په‌كه‌كه ئاشكراده‌كه‌ن.
News Code 37863
بۆچوونی ئێوە