دەسخۆشی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکانی ئێران

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند پشت بە خودا دەوڵەتێکی شۆڕشگێڕ و دژە گەندەڵیمان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە بەیاننامەکەیدا هێناویە، جارێکی دیکە خەڵکی جیهان حەماسەیەکی گەورەی لە گەلی ئێرانەوە بینی و هەڵبژێردراوی ئەم هەڵبژاردنە بە پێی بنەمای خەڵک ساڵاری دینی، هەڵبژێردراوی هەموو گەلی ئێران و خزمەتکاری هەموو خەڵکە.

ناوبراو هەروەها لە بەیاننامەکەیدا هێناویە لە کۆمەڵەی وانەبێژانەی حەوزەی علمیە، ڕۆحانیەت، زانایانی شیعە و سوننە، مامۆستایانی زانکۆ، سەرۆکی و نوێنەرانی مەجلیس، پارت و لایەنە سیاسییەکان، کرێکاران و فەرهەنگیان و کەمایەتیە ئایینییەکان و هاووڵاتیانی دەرەوەی ئێران و هەموو خەڵکی گوند وشار دەسخۆشی دەکەم.

News Code 37850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =