بە پێی هەواڵی مێهر, لە هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەروک کۆماری ئێران ۱٤۱۹ بنکەی دەنگدان لە کوردستان چالاک کراونەتەوە کە ۵۸٤ بنکە لە شارەکان و ۸۳۵ بنکەش لە گوندەکانی پارێزگا دامەزراون.
۳۰ هەزار کەس ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری هەڵبژاردن لە کوردستانیان لە ئەستۆیە.
بە پێی راگەیندراوی بنکەی هەڵبژاردنی کوردستان هەزار و ٤۷ کەس بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکانی پارێزگای کوردستان ناوی خۆیان تۆمار کرد و هەروەها بۆ ئەنجومەنی گوندەکانیش ۷ هەزار و ۲۳۰ کەس ناویان تۆمار کردووە.
هەروەها بنکەی هەڵبژاردنی کوردستان رایگەیاندووە لەم پارێزگایەدا یەک ملیۆن و ۲۰۰ هەزار کەس مەرجی دەنگ دانیان هەیە و دەتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشدار بن.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و شۆرای شار:
۱٤۱۹ بنکەی دەنگدان لە کوردستان دەنگی خەڵک وەردەگرن

هاوکات لە گەڵ سەرانسەری وڵات ۱٤۱۹ بنکەی دەنگدان لە کوردستان چالاکن و دەنگی خەڵک وەردەگرن.
News ID 37819
Your Comment