جیهادی ئیسلامی فەلەستین: داگیرکەران جێگایەکیان لە قودس نییە

هاوکات لە گەڵ کردەوەکانی زایۆنیستەکان لە قودسی داگیرکراو، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هۆشداری دایە زایۆنیستەکان و هاوکات لە غەززە بانگهێشتی ڕێپێوان دەرکراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی ناسراو بە ئاڵا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمە بەڕێوە بچێت. بە پێی بەرنامەی زایۆنیستەکان بڕیارە ئەوان لە بەرانبەر قودسەوە بە ئاڵای ڕژیمی زایۆنییەوە سەما بکەن.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە فەلەستینییەکان سەبارەت بەم کارە هۆشداریان داوە و وتوویانە لە بەرانبەر ئەوەدا بێدەنگ نابن و ئیزنی بەڕێوەچوونی نادەن.

بەرخۆدانی فەلەستین فەرمانی ئامادەباشی بە هێزەکانی خۆی داوە. فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلیش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاسمانی غەززەدا دەخولانەوە.

ئەلئەخبار نووسیویە: وڵامی بەرخۆدان بەم کردەوە بە ئامانج دەبێت و مووشوکەکانی بەرخۆدان ئامادەی هێرش کردن بۆ سەر مەبەستەکانی دوژمنن.

ترسی ڕژیمی زایۆنی لە هۆشدار و هەڕەشەکانی بەرخۆدان

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاندووە ئامادەی بەڕێوە چوونی ئەم ڕێپێوانەیە و هەموو کاروباری پێویست بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی ئەنجام داوە.

تێل ئاڤیڤ بەدوای داگیرکردنی قودسە

زیاد ئەلحەمووری سەرۆکی ناوەندی قودس ڕایگەیاند زایۆنیستەکان لە ڕێگای بەڕێوەبردنی ڕێپێوانەوە هەوڵ ئەدەن ئەم شارە داگیر بکەن و بە تەواوەتی بێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە چونکوو شەڕەکانی ئەم دواییانە و یەکگرتوویی خەڵکی فەلەستین بووە هۆی ترسی ئەم ڕژیمە.

داوای هەڵوەشانەوەی ڕێپێوان

ژمارەیەک لە کارناسان، شرۆڤەکاران و ئەندامانی پارلەمانی ڕژیمی زایۆنی داوای هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێپێوانەیان کردووە.

بانگهێشتی خەڵک بۆ ڕێپێوان لە غەززە بە مەبەستی بەرگری لە قودس

بەدوای مەبەستی ڕژیمی زایۆنی بۆ بەڕێوە بردنی ڕێپێوانی ئاڵا، لاوانی فەلەستینیش خەڵکیان بۆ ڕێپێوانێک بە مەبەستی بەرگری لە قودس بانگهێشت کردووە.

داگیرکەران جێگایەکیان لە فەلەستین نییە

جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئێمە دەبینە بەنداوێک لە بەرانبەر هەوڵەکانی دوژمن بۆ لەناوبردنی مزگەوتی ئەقسا. نیشتمان نیشتمانی ئێمەیە و قودس قودسی ئیمەیە و مزگەوتی ئێمەیە.

ئەوان داکۆکیان کرد: داگیرکەران لە قودس جێگایەکیان نییە. دانیشتوانی قودس بۆ بەرگری لە شار بەڕیز دەوەستن. داوا لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوایی دەکەین بەرەو قودس بکەونە ڕێ.

محەمەد حەمادە وتەبێژی حەماس ڕایگەیاندووە: نێوبژیوانکەران داوایان لە بەرخۆدان کردووە کە بە هۆی ڕێپێوانی ئاڵاوە شەڕ ساز نەکەن.

News Code 37778

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =